AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٣ ١٣:٥٨

گێژەڵووکەی کوشندە دەگەڕێتەوە دۆزەخی لۆس ئانجلێس

گێژەڵووکەی کوشندە دەگەڕێتەوە دۆزەخی لۆس ئانجلێس

بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوەی لۆس ئەنجلۆس پلانیان هەیە کارەبا بە قەبارەیەکی بەرفراوان ببڕن پێش ئەوەی بای توند لە ناوچەکە توندتر بێت و ئاگرەکە بڵاوبکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست، بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوەی پارێزگای لۆس ئەنجلۆس ئەگەری پچڕانی بەربڵاوی کارەبایان لە سەرتاسەری ناوچەی ئاگرتێبەربوو بە ئاماژەدان بە گەڕانەوەی بای مەترسیداری سانتا ئانا بۆ ناوچەکە ڕاگەیاند.

ئەنتۆنی مارۆن، بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی لۆس ئەنجلۆس هۆشداریدا لەوەی کە پچڕانی کارەبای گشتی بە شێوەیەکی بێ یەک و دوو، کە پێش هاتنی بای کوشندە لە سانتا ئانا جێبەجێ دەکرێت، زۆر گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوەی نوێ و هەروەها یارمەتیدەر دەبێت لە ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵێ، ئەمە دژوارییەکی نوێیە بەڵام بەدڵنیاییەوە باشترە لە دەستپێکردنی ئاگرێکی دیکە.

News ID 53541

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha